سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ساڵنامەی ئازادیی قەرەچووغ
مارشی سەربەخۆیی
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

خه‌لیل پالاَنى - مه‌خموور
به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور: "داوا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌په‌رۆشن بۆ مامۆستا و بۆ یاسا، لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ى راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك روون بێته‌وه وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ى له هه‌موو كوردستان نیه له بوارى كاره‌كه‌ى، ته‌نیا له شوێنى ئیداره‌ى خۆى قسه‌ى ده‌رِوات، پارێزگارى هه‌ولێریش پێى وتم ( ئه‌گه‌ر حیزب و ئیداره له تۆ رازى نه‌بن من تۆ ده‌گۆرِم، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر ناحه‌قیش بن)" .
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق
هه‌وڵى گواستنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازى كورد له سوپاكه‌ى و دامه‌زراندنى عه‌ره‌ب له شوێنیان ده‌دات
ماوه‌یه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق به گواستنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى كورد له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عێراق له پارێزگاى موسڵ و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بۆ ناوچه‌كانى باشوور و ناوه‌رِاستى عێراق و دوورخستنه‌وه‌و ده‌ركردنى سه‌ربازى كورد و دامه‌زراندنى عه‌ره‌ب له شوێنیان سه‌رقاڵه و سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌م هه‌ولاَنه‌ى وه‌زاره‌تى عێراق به ته‌كنیكێكى سیاسى لێكده‌ده‌نه‌وه نه‌ك سه‌ربازى .
درێژه‌ی بابه‌ت... 
به‌یانى رۆژى 31/8 چه‌ند فرِۆكه‌یه‌كى هێزى هاوپه‌یمانان چه‌ند گوندێكى سه‌ر به ناحیه‌ى قه‌راج بۆردومان ده‌كه‌ن و دواتریش داواى لێبوردن ده‌كه‌ن .
له لێدوانێكیدا عه‌قید (سه‌ید هه‌ژار) ئامر فه‌وجى (1) ى سوپاى ئێراق له مه‌خموور به(میدیا) ى راگه‌یاند، كه "به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن چه‌ند فرِۆكه‌یه‌كى هێزى هاوپه‌یمانان كه له شارى كه‌ركووكه‌وه هاتبوون، ته‌قه له چه‌ند گوندێكى سه‌ر به ناحیه‌ى قه‌راج كراوه‌و دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى هێزى هاوپه‌یمانان له‌مه‌خموور و ئه‌وانیش ئاگادارى سه‌رووى خۆیان كردۆته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواى لێبوردنیان كردووه‌و
درێژه‌ی بابه‌ت...
گوندى (قه‌سران) ناوه‌كه‌ى له خۆیه‌تى له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌واوى خانووه‌كانى گونده‌كه له به‌ردو گه‌چ دروستكرابوو، پاشماوه‌ى دارووخاوى گونده‌كه تا ئێستا ماوه‌و ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن، به‌م شێوه‌ش به خانووه‌كانیان ده‌وت (قه‌سر) واتا كۆشك و كۆى ناوه‌كه‌ش كراوه‌و بۆته (قه‌سران)،
درێژه‌ی بابه‌ت...بۆ/ لقى ( 23 ) ى مه‌خموورى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان - ى به‌رِێز
ب / برووسكه‌ى پیرۆزبایى
سلاَوى سه‌رخۆبوون و ئازادیى ...
به بۆنه‌ى ( 62 ) ـه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ( پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ) , به ناوى خۆمان و سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانمان له ( هه‌رێمى قه‌ره‌چووغى یه‌كێتیمان YNDK) ,جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایى ئلراسته‌ى ئێوه‌ى به‌رِێز و ته‌واوى كادر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین و
درێژه‌ی بابه‌ت... 
بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌قه‌زای مه‌خموور دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقی فیدڕال، به پێویستمان زانی، سه‌باره‌ت به‌چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ی، باری ئه‌منی و بژێوی ژیانی خه‌ڵك و كێشه‌كانی ماده‌ی 140 و ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب و لایه‌نه‌كان له‌كاروباری نێو قایمقامیه‌ت و پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان، دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای مه‌خموور ( (بارزان سه‌ید كاكه) ) ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌ویش به‌م شێوه‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دایه‌وه.

له ژێر چاودێرى رێزدار (ته‌ها به‌روارى) وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى مه‌خموور، هه‌ڵده‌سىَ به سازدانى ڤستیڤاڵێكى شیعر و وه‌رزش به بۆنه‌ى رۆژى لاوانى جیهانى به‌پێى ئه‌م پرِۆگرامه‌ى خواره‌وه :
1 - رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 13/ 8/ 2008 كاتژمێر (5)ى ئێواره ، تایبه‌ت به(شیعر و مۆسیقا) ، له هۆڵى چالاَكى په‌روه‌رده .
2 - رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 14/ 8/ 2008 كاتژمێر (10) به‌یانى تایبه‌ت به (ماراسۆن و تۆپى سه‌رمێز) له هه‌مان هۆڵ .
گۆرانیبێژی لاو کامل ئیبراهیم گۆرانی بۆ دایکى ده ڵێ ...

بەم زووانە نۆبەرەی کارەکانی گۆرانیبێژی لاو کامل ئیبراهیم کە شەش گۆرانی لە خۆ دەگرێت بڵاو دەبێتەوە ، یەک لە گۆرانییەکان بە دەنگ و رەنگە و وێنەی بۆ گیراوە کە ئەمیش بە نێوی (دایە) یە ، کە تیایدا سۆزێک بۆ دایک دەخرێتە روو دوای کۆچکردنی .
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێكی به‌شداربووی كرده خۆكوژییه‌كه‌ی مه‌خموور رادەگەیەنێت

AQ - ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندنێكيدا ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێكی به‌شداربووی كرده تیرۆریستیه‌كه‌ی 13/5 ی مه‌خمووری ئاشكراكردووه كه ده‌ستی له گه‌یاندنی قه‌لابه مینرێژكراوه‌كه و خۆكوژه‌كه بۆ ناو شارۆچكه‌ی مه‌خموور هه‌بووه، هه‌روه‌ها ئاماژە به‌وه‌شدراوه كه ته‌واوی رێگه یاساییه‌كان بۆ دادگاییكردنی ئه‌م تیرۆریسته گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه:- |
رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراو به(ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق)
خۆی به به‌رپرس داناوه له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌خموور .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بڵاو بووه‌ته‌وه رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراو به (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق) خۆی به به‌رپرس داناوه له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌خموور .
به پێی به یاننامه‌كه خۆكوژه‌كه كه به (شێر) ناوی بردووه به بارهه‌ڵگرێکی مینڕێژکراو بە جۆرەها تەقەمەنی خۆی كێشاوه به باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خموور ، له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی گرنگ هه‌بووه ، به ده‌یان به‌رپرسی پارتی كوشتووه .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەڕێوەبەری پۆلیسی (نه‌مروود)یش ناسراو به (سالم موشعه‌ل) به‌ر كه‌وتووه .
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و كرده‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی كرده‌وه‌كانی كه‌رامه‌یه ، كه به وته‌ی خۆی ئه‌میری موئمنین ، ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی رایگه‌یاندووه . شایەنی باسە ئەم تاقمە تیرۆریستییە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی (ئە لقاعیدە)یە .
